کورد و خیانەت تەواو کەری یەکترن
مێژووی سیاسەتی کورد پریەتی لە خیانەت و خۆفرۆشی و براکوژی و کورد کوژی، کاتێ سەیری حیزبە کوردستانیەکان دەکەیت هیچ حیزبێکی کوردی نادۆزیتەوە کە خیانەتی نەکردبیت و جاشی بێگانە نەبێت.
بڵاوبوونەوەی نووسراوێکی نهێنی سوپای پاسداران، پەیوەندی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و قەرارگەی رەمەزان ئاشکرا دەکات.
بڵاوبوونەوەی نووسراوێکی نهێنی کە نازانرێت مێژووەکەی بۆ کەی دەگەڕێتەوە کە لە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ کۆمسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی نێردراوە پەیوەندی نێوان پەکەکە و قەرارگەی ڕەمەزان ئاشکرا دەکات.
بە گوێرەی نووسراوەکە، له فه‌رمانده‌یی سوپای پارێزگاكانی ڕۆژئاوای ئێرانەوە بۆ كۆمسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئەو وڵاتە نێردراوە و تایبەتە بە پەیوەندیی نێوان سوپای پاسداران و کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ پەکەکە، کە تیایدا ئاماژە بە ئەوە دراوە، کە پەکەکە لەلایەن قەرارگەی رەمەزانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هاوکاریی لۆجستی و راداریی دەکرێت.
هەر لەو نووسراوەدا باس لە ئەوە کراوە کە لەبەرامبەر ئەو هاوکاریکردنەدا دەبێت پەکەکە چاودێری چەند ناوچەیەکی سنووریی دیاریکراو بکات و زانیاریی لەبارەیانەوە بدات بە قەرارگەی ڕەمەزان.
دەقی نووسراوەکە:
له فه‌رمانده‌یی سوپای پارێزگاكانی ڕۆژئاوای وڵات
بۆ كۆمسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
بابه‌ت: به‌رده‌وامی په‌یوه‌نییه مه‌رجداره‌كان له‌گه‌ل په‌كه‌كه
به پێی ڕێككه‌وتنی ١-٦٤٣ له‌گه‌ڵ گرووپی په‌كه‌كه،
ئه‌م لایه‌نه هیچ جۆره تێكهه‌ڵچوونێك له‌گه‌ل هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجام نادات و كێشه‌یان بۆ درووست ناكات. هه‌ر جۆره پێشێلكارییه‌كی ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان پێداچوونه‌وه به هاوكارییه لۆجیستی و ڕادارییه‌كانی بۆ په‌كه‌كه بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها، په‌كه‌كه پێویسته چاودێری سنووره‌كانی ٧، ٨، ١١، ١٦، ١٧ بكات و زانیاری سه‌باره‌ت به‌م سنوورانه به قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان بدات. به پشت به‌ستن به فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی سوپا، ئه‌ندامانی ئێرانی ئه‌م گرووپه (په‌كه‌كه) به‌ره‌وڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه ناو خاكی ئێران. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی عێراقی، توركییه‌ی و سووری ئه‌م گرووپه بێنه ناو خاكی ئێران، ئه‌وا چه‌ك ده‌كرێن و ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی سه‌ره‌كی په‌كه‌كه ده‌كرێنه‌وه.
No comments